ته‌قینه‌وه‌كانی نیۆیۆرك.. پۆلیس وێنه و زانیاری گومانلێكراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ده‌ستكرد له ناوچه‌وی مه‌نهه‌ته‌نی شاری نیۆیۆرك، 29 كه‌س بریندار بوون. ئه‌مه له كاتێكدابوو كه ڕۆژك پێشتر بۆمبێكی چێنراوی بچوك گردبوونه‌وه‌یه‌كی له ناوچه‌ی نیوجێرسی ئه‌م شاره كرده ئامانج، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
له ڕاگه‌ینراوه‌كه‌ی پۆلیسی (FBI) داوای گومانلێكراوێك ده‌كرێت به ناوی (ئه‌حمه‌د خان ڕه‌حامی) ته‌مه‌ن 28 ساڵان كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فغانییه. پۆلیس شوێنی نیشته‌جێبوونی ئه‌حمه‌د خان ڕه‌حامی پشكنیوه و له دوای ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه ئه‌م كه‌سه دیار نه‌ماوه.
دوابه‌دوای ڕاگه‌ینراوه‌كه، به‌رپرسه خۆجێییه‌كانی شاره‌كه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری تیرۆریستی بوونی ڕووداوه‌كه هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی كۆنكریتی به‌رده‌ست نییه كه بیسه‌لمێنێت گروپێكی تیرۆریستی له پشت ڕووداوه‌كه‌یه.
ئه‌مه له كاتێك دایه كه هێزه‌كانی پۆلیس پێنج بۆمبی دیكه‌یان له ناو جانتایه‌ك دۆزیوه‌ته‌وه و دواتر پۆچه‌ڵییان كردوونه‌ته‌وه. گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌م زنجیره ڕووداوه هه‌بێت و هه‌ر بۆیه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان پێیان وایه شانه‌یه‌كی نووستوو یان گروپێكی ڕێكخراو له پشت ڕووداوه‌كان بێت.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش كه‌سێك به چه‌قو 8 هاووڵاتی له مۆڵێك بریندار كرد. ئه‌م هێرشه له ویلایه‌تی مینێسۆتا ڕووی دا.
باسنيوز