نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی
ئاستی كۆگاكردنی نه‌وتی ئه‌مریكا 559 هه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه له هه‌فته‌ی رابردوودا، به‌پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه، به‌پێی رۆیته‌رز.
كاتژمێر (06:42 به‌كاتی گرینیج 09:42 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برنت به 46.05 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا كه 20 سه‌نت زیاتره له نرخی پێشووی، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس شه‌ش سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته 43.64 دۆلار.
نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سێ دابه‌زی له دانیشتنی پێشوودا، دوای زیادبوونی ئاستی كۆگاكردنی نه‌وتی ئه‌مریكا.
پێشتر ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، دابه‌زینی به‌رچاوی خواستی جیهانی له‌سه‌ر نه‌وت هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆگاكردنی، مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت لانی كه‌م تا شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2017 كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌رهه‌م له بازاڕدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و بۆچونه جیاوازه له پێشبینییه‌كانی پێشووی رێكخراوه‌كه كه پێش مانگێك پێشبینی هاوسه‌نگی نێوان خواست و خستنه‌ڕووی كردبوو له‌م چه‌ند مانگه‌دا كه ئه‌مساڵ ماویه‌تی، له‌گه‌ڵ پێشبینی كه‌مبونه‌وه‌ی خێرای ئاستی كۆگاكردنی نه‌وت.
پێشبینییه‌كانی ئاژانسه‌كه، دوای پێشبینییه ره‌شبینه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی ئۆپیك دێت كه دوشه‌ممه رایگه‌یاندبوو.
خه‌ندان