چەندین سەركردەی داعش بەرەو سووریا ڕایان كردووە

 چەندین سەركردەی داعش بەرەو سووریا ڕایان كردووە
سەركردەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوە دەدات، بە شێوەیەكی كتوپڕ، سەركردایەتی داعش لە ڕۆژئاوای ئەنبار كشاونەتەوە و بەرەو خاكی سووریا ڕۆیشتوون.

نازم جەغیفی، سەكردەی حەشدی شەعبی، هێما بۆ ئەوە دەكات كە لە ناوچەكانی ڕاوە، عەنە و قائیم، لە ڕۆژئاوای ئەنبار، چەندین سەركردەی داعش بە خێزانەوە بەرەو سنووری سووریا ڕایان كردووە، بە قسەی ئەو: "هۆكاری ئەو ڕاكردنەش پەیوەندی بە هەڕەشەی خەڵكی ئەو سنوورەوە هەبووە، هاوكات بەشێكیش هەڕەشەی هەڵگرتنی چەكیان دژ بە داعش كردووە".
Top