كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی بیست ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كه له چین ده‌ستیپێكرد
به‌پێی رۆیته‌رز، هه‌ندێ له سه‌رانی جی بیست پێشتر ده‌ستیانكردووه به كێشانی هێڵه‌كانی شه‌ڕ سه‌باره‌ت به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی وه‌كو بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، سیاسه‌تی باج، و كاری له‌راده‌به‌ده‌ری پیشه‌سازی.
رێوشوێنی ئه‌منی توند له شاری هانگزو، كه نۆ ملیۆن كه‌س تیایدا ده‌ژی، گیراوه‌ته‌به‌ر و بۆئه‌وه‌ی له‌میانی كوبونه‌وه‌كه‌دا چین وای پیشانبدات كه هیچ كه‌لێنێكی ئه‌منی تێدانییه.
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دوێنێ شه‌ممه گه‌یشته چین و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدا. ئۆباما هانی به‌یجینی دا كه پابه‌ندبوونه یاساییه‌كانی خۆی له سنوره ئاوییه ناكۆكی له‌سه‌ركانی ده‌ریای باشوروی چین بپارێزێت و جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌مریكا پابه‌نده به به‌ڵێنه‌كانیه‌وه بۆ هاوپه‌یمانه‌كانی.
خی جینگ پینگ، سه‌رۆكی چین، ڕایگهیاندوڵاتهكهی به‌رده‌وامده‌بێت له پاراستنی سه‌روه‌ریی و مافه‌كانی خۆی له‌سنوره ئاوییه‌كانی ده‌ریای باشووری چین.
دوێنێ ئۆباما و خی جینگ رێكه‌وتنامه‌ی پاریس بۆ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا په‌سه‌ندكرد، و رێگاخۆشكهرییان كرد بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه‌ش به‌دوای ئه‌واندا رێكه‌وتن نامه‌كه پهسهندبكهنو رێكه‌وتنامه‌كه به زووترین كات هه‌تا پێش كۆتایی ئه‌مساڵ بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.
چین هه‌وڵده‌دات لوتكه‌كه جهختبكاتهوه له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئابوورییه‌كان و نه‌هێڵێت ناكۆكی دیكه باڵ به‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌دا بكێشێت.
هه‌روه‌ها ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕوسیا، شینزۆ ئابین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن، تێرێزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو، ئه‌نجێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، فرانسوا هۆڵاندن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، و نارێندرا مۆدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، له كوبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدارن.
خه‌ندان