سنە.. ڕێژەی ژنانی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر سێ هێندەی پیاوانە
![سنە.. ڕێژەی ژنانی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر سێ هێندەی پیاوانە](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/iranm.jpg )
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له موکریان، سەلیم لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی دژایەتیی مادە هۆشبەرەکان لە سنە گوتی: "مامناوەندی تەمەنیی ئالووده بوون به مادهی هۆشبهر لەناو ژنانی لە پاریزگای سنە گەیشتووەتە 21 ساڵ.
ئاماژە بەوەش دا کە مادە هۆشبەرەکان لە ریزی چوار قەیرانی سەرەکیی دنیایە و به یەکەمین خەساری وڵات ناسێنراوە و گوتی: هۆکاری لە 50%ی جیابوونەوەکان تووشبوونە بە مادە هۆشبەرەکانە.
ئاستی خوێندەواریی تووشبوانی مادهی هۆشبهر له پارێزگای سیکل و نەخوێندەواری راگەیاند و ئاماری دەستبەسەر کردنەکانیش نیشانی داوە کە زۆربەی خووگرەکان خاوەن پیشەی ئازاد، شۆفێر و بێکارن.
کەریمی مامناوەندی تەمەنیی دەسپێکی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکانی لە پارێزگای سنە 22 تا 23 ساڵی راگەیاندووە.