ناتۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بەرەیەکی نوێی جەنگ دەناسێنێت
له کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگریی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ کە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ساز کرا، له بنکه‌ی سه‌ره‌کیی ناتۆ له شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بڕیاری ئەوە درا کە جگە لەو شەڕە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیەی لە ئەرزی واقیعدا دژی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ ئەنجامی دەدەن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش وەک بەرەیەکی شەڕ بناسێنن.
لەمبارەیەوە ینس ستۆڵتێنبێرگ، سه‌رۆکی گشتیی ناتۆ ڕای گەیاند: " هێرشی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ده‌توانێ هۆکاری به‌رگری به کۆمه‌ڵ پێک بهێنێت، چونکه هێرشه‌کانی نێو ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە ده‌توانن زیانی زۆر بوه‌شێنن و مه‌ترسیدار بن. هه‌روه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێداوه، زۆر ئه‌سته‌مه له باسه‌کانماندا، باسێکی به‌بێ قسه‌کردن له‌سه‌ر لایه‌نی هێرشی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له‌به‌رچاو بگرین".
بیست و هه‌شت وڵاتی ئه‌ندام له ناتۆ، له مانگی 9ی ساڵی 2014ه‌وه، دوابه دوای هێرشه به‌رده‌وامه‌کانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بڕیاریان به به‌هێزکردنی تۆڕەکانی دژه هاکەر و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه فەرمییەکانی خۆیان داوە.
باس‌نیوز