سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی نوێی تیرۆریستی هۆشداری ده‌دات
![سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی نوێی تیرۆریستی هۆشداری ده‌دات](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/saasss.gif )
مانوئێل ڤالس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند فه‌ره‌نسا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی به‌گه‌ڕ ده‌خات بۆ پێشیگرتن به روودانی هێڕشی تیرۆریستی، كه تووشی هێڕشی زیاتر ده‌بنه‌وه.
لێدوانی ڤالس پاش ئه‌وه‌ی دێت كه پۆلیسێكی فه‌ره‌نسی و هاورێكه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسه‌وی ئه‌ندامی رێكخراوی داعش كوژراوه.
به‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا، ده‌زگای هه‌واڵگری و پۆلیس 15 هێرشیان له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه پووچهڵكردووه و به‌دواداچوون بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وامه كه هه‌وڵ ده‌دن بچنه ناو رێكخراوی تیرۆر.
رادیۆی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: "پێویستیمان به سنوورداركردنی تۆر و پێدانی پێداویستی به پۆلیس و هه‌واڵگری هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ده‌بین".
K24