پێنج ئەفسەری هەواڵگریی ئوردنی لە هێرشێکی چەکداریدا لە نزیک سنوری عەممان کوژران.
بە پێی فرانس پرێس، بهرهبهیانی ئهمڕۆ هێرش کرایە سەر نوسینگەی هەواڵگری ئەردەن و بە هۆیەوە پێنج ئەفسەری هەواڵگری ئەردەن کوژران.
لە لایەکی ترەوە کەناڵی بی بی سی ڕایگەیاندووە هێرشەکە کراوەتە سەر نوسینگەی هەواڵگری لە کەمپی بەقعە لە باکووری عەمان کە ٥ کەس کوژراون کە سێ کەس لەوانە ئەفسەری هەواڵگری بوون.
تا ئێستا هیچ گروپێك بهرپرسیارێتی خۆی له ئهنجامدانی هێرشهكه رانهگهیاندووه.
تا ئێستاش زانیاری زیاتر لە سەر ڕوداوەکە بڵاو نەکراوەتەوە.