فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له حه‌له‌ب كه‌وته‌خواره‌وه
روانگه‌كه له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه فڕۆكه له‌و ناوچه‌یه كه‌وتۆته خواره‌وه كه شه‌ڕوپێكدادانان له نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی سوپای سوریا و ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، تاوه‌كو ئێستا نه‌زانراوه فڕۆكه‌كه سه‌ر به‌چی لایه‌نێكه و هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌شی نه‌زانراوه ئایا له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌مووشه‌ك خراوه‌ته‌خواره‌وه یاخود به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه خۆی كه‌وتۆته‌خواره‌وه.
روانگه‌كه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی چاره‌نووسی تیمی فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌وه نازانرێت.