داوودئۆغڵو هۆشداری دا، پێوه‌ندی به ڕێككه‌وتنی شه‌ڕ له سووریادا هه‌یه
(داوودئۆغڵو) گوتیشی، ''ده‌بێ هه‌مووان بزانن كه، وه‌ستاندنی شه‌ڕ ته‌نیا بۆ سووریا و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له شه‌ڕ پرسێكی كرده‌كییه.هه‌ر یه‌كێك له‌وان هه‌ڕه‌شه بن به‌سه‌ر ئاساییشی توركیاوه، ئه‌وا بۆ ئێمه بابه‌تێك نییه پێوه‌ی پابه‌ند بین''، گوتیشی هه‌رشتێ كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاسایشی توركیاوه هه‌بێ، ''پرس و ڕا به كه‌س ناكه‌ین''؛ ئه‌م قسانه‌ی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بوو كه ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
(داوودئۆغڵو) كه پاش دوو ڕۆژ له لێدوانێكی دیكه‌ی ئه‌م قسانه‌ی كردن كه تێیدا رایگه‌یاندبوو، ئێستا له باكووری سووریادا گه‌مه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌برێ و پێشهنگهكانیشی به ده‌ربڕینی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ڕژێمی سووریا، ڕیكخراوی داعش، ڕووسیا و پارتی یه‌كێتیی دیموكرات(په‌یه‌ده)ن، ئامانجیش له‌و گه‌مه‌یه بنیاتنانی پشتێنه‌یه‌كی تیرۆریستییه له نزیك سنووری باشووری توركیا.
وا بڕیاره، وه‌ستاندنی شه‌ڕ له سووریا، كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هاوتا ڕووسیاییهكهی له‌باره‌یه‌وه ڕێككه‌وتوون، كه جگه له داعش، به‌ره‌ی نوسره و گرووپگه‌لی دیكه‌ی خرابێتنه خانه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستییه‌وه، هه‌موو لایه‌نه‌كانیشی پابه‌ند كردووه، هه‌ینیی دابێ بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.