واده‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له‌سوریا دیاریكرا
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری RT، پاولۆ جینتیلۆنی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا،لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان ستایشی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سێرگی لافرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیای كردووه و رایده‌گه‌یاندووه، رۆژی شەممە 27ی شوباتی2016، ئاگربه‌ست له سوریا راده‌گه‌یه‌نرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و رێككه‌وتنه هیوایه‌كی نوێیه بۆ گه‌لی سوریا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، كه توركیا و سعودیه هێرشی زه‌مینی له سوریا ئه‌نجام ناده‌ن و ته‌نیا له‌و كاته‌دا نه‌بێت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌ڵه‌تی دژ به‌داعشه‌وه بڕیاری له‌سه‌رده‌درێت.