599 كۆچبه‌ر له خنكان رزگاركران
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی ئیتاڵیا كه ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، شه‌ممه‌ی رابردوو كه‌شتی (چیگالا فولگوزی)ی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی، به‌له‌مێكی راوی له نوقمبوون رزگاركرد كه 122 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو، هه‌مان كه‌شتی دوێنێ دوو به‌له‌می تری له نوقمبوون رزگاركرد كه 236 كۆچبه‌ریان هه‌ڵگرتبوو".
ده‌ریاوانی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، دوێنێ كه‌شتی پاسه‌وانی (بیتیكا)، دوو به‌له‌می له ده‌ریادا رزگاركرد كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی نوقمبوون هاتن و توانرا 241 كۆچبه‌ر كه ژن و منداڵیان تێدابوو، رزگاربكرێن.
له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی (ده‌ریایه‌كی ئارام)، له‌ئێستادا هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌وروپا، چالاكییه‌كی چڕ‌وپڕ له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه خۆی له چالاكی چاودێری و پاراستنی ئاسایش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتیمانییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، رزگاركردنی كۆچبه‌رانیش له‌نێو ده‌ریادا، له هه‌ندێك حاڵه‌تدا وه‌ك به‌رپرسیارێتییه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
خه‌ندان