سه‌رۆكی سوریا ئاماده‌یی پیشاندا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست
پێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا بڵاویكردووەته‌وه، به‌شار ئه‌سه‌د له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی باییس-ی ئیسپانی كه دوێنێ بڵاوكرایه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌ته‌نها راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت بزانرێت له واقیعدا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاگربه‌سته ده‌كرێت و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، پێویسته دڵنیایی بدرێت له‌وه‌ی "تیرۆریستان" ئاگربه‌سته‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارناهێنن و وڵاتان به‌تایبه‌ت توركیا گره‌نتی ئه‌وه بده‌ن كه تیرۆریستی زیاتر‌و چه‌ك ره‌وانه‌ی سوریا نه‌كه‌ن.
پێشتریش ئۆپۆزسیۆنی سوریا ره‌زامه‌ندی نیشاندابوو له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست به‌و مه‌رجه‌ی هاوپه‌یمانانی دیمه‌شق له‌نێویشیاندا روسیا هێرشه ئاسمانییه‌كانیان بووه‌ستێنن و ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له ناوچه‌كانی سوریا هه‌ڵبگیرێت.
به‌شار ئه‌سه‌د له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كرد كه له ئێستادا سوپای سوریا له‌كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری حه‌له‌ب نزیكبوونه‌ته‌وه‌و دوای ئه‌وه‌ش به‌ره‌و شاری ره‌ققه(پێگه‌ی سه‌ره‌كی رێكخراوی تیرۆریستی داعش) هه‌نگاوده‌نێن.
ئه‌سه‌د ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی سوریا له‌لایه‌ن سوپاكه‌یه‌وه ئه‌وكات كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی یه‌كێتی نیشتمانی ده‌كه‌ن به‌ئامانجی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ ئه‌و وڵاته و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنێكی گشتی.
رۆژی 12ی ئه‌م مانگه پێنج وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌ولاتانی عه‌ره‌بی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له شاری میوتخ-ی ئه‌ڵمانیا گه‌یشته رێكه‌وتن بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سوریادا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، به‌ڵام تائێستا ئه‌و رێكکه‌وتنه نه‌چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
خه‌ندان-