بزانه سێ هه‌زار كه‌پڵ خه‌ریكی چین
بەگوێرەی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رێوڕەسمێک ئەنجامدراو ریۆ كیونگ سیوك، به‌رپرسی ئه‌و كڵێسایه‌ی كه رێوڕه‌سمه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند: "جگه له‌و ٣ هه‌زار كه‌پڵه، ١٢ هه‌زار كه‌پڵی دیكه‌ش له چوارگۆشه‌ی جیهان له رێگه‌ی ئینته‌رنێتەوە به‌شداریان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا كردووه".
موون، له دامه‌زرێنه‌ران و هانده‌رانی زه‌ماوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵ بووه. له ساڵی ٢٠١٢ له ته‌مه‌نی ٩٢ ساڵیدا مرد. له ساڵی ١٩٦٠ كه رێوڕه‌سمی زه‌ماوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵ له كۆریای باشوور ده‌ستیپێكرد، موون به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و رێوڕه‌سمانه بووه. ناوبراو كاتی خۆی له ئه‌مریكا به‌هۆی نه‌دانی باج خراوه‌ته زیندانه‌وه. موون و خێزانه‌كه‌ی له ساڵی ١٩٩٢ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌وان رزگاركه‌رێكی ئاسمانین.
خێزانی موون كه ئێستا بێوه‌ژنه رێوڕه‌سمكه‌ی كردووه‌و نزیكه‌ی ٢٢ هه‌زار كه‌س له رێوڕه‌سمی ئه‌و كڵێسایه به‌شداربوون.
هه‌زار كه‌پڵیش كه تازه زه‌ماوه‌ندیان كردبو و ٢ هه‌زار كه‌پڵی دیكه‌ش كه ده‌یانه‌وێت زیاتر كات بۆ كاروباری كڵێسا ته‌رخان بكه‌ن، له‌و رێوڕه‌سمه‌دا به‌شداریان كرد.
هیۆ جوو سانگ، یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و رێوڕه‌سمه، كه خه‌ڵكی بەریتانیایه‌و خێزانه‌كه‌ی خه‌ڵكی ژاپۆنە، وتی: "لەگەڵ كه‌پڵه‌كه‌یدا زۆربه‌ی كات لێكدووربوون و ئێستا كه پێكه‌وه‌ن، هه‌ستێكی زۆر خۆشیان هه‌یه