سعودیە: مووشەکی دژەفڕۆکە دەدەینە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا

 سعودیە: مووشەکی دژەفڕۆکە دەدەینە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا

دوای بێهیوابوونی سعودیە لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی گشتگیر لە سووریا، عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند "ریاز مووشەکی دژەفڕۆکە دەداتە ئۆپۆزیسیۆنی میانڕەوی سووریا".

جوبەیر راشیگەیاند "مووشەکی دژەفڕۆکە و دژ بە کۆپتەر دەگەیێنینە ئۆپۆزیسیۆنی میانڕە و، ئەم مووشەکانە دەبنە هۆی گۆڕینی هاوسەنگی هێز وەک چۆن لە ئەفغانستان هاوسەنگی هێزی گۆڕی".

دەربارەی بەشار ئەسەد و حکومەتی سووریا، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند "بۆ ئەوەی پڕۆسەی سیاسی دەستپێبکات پێویستە ئەسەد سووریا جێبێڵێت، یاخود بژاردەیەکی دیکە هەیە ئەویش بەردەوامبوونی شەڕە تاوەکو سەرکەوتن بەدەستدێت و بەشار ئەسەد لە دەسەڵات لادەدرێت".

سعودیە پشتگیری لە ئەحرار و شام و جەیشول ئیسلام دەکات، کە دوو گرووپی چەکداری ئۆپۆزیسیۆنن، لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمیش رووسیا رازیبوو ئەو دوو گرووپە بەشداری لە دانوستاندنەکانی جنێف3 بکەن.















رووداو

Top