فرانسوا ئۆلاند : ئەگەری شەڕی تورکیا و رووسیا لە ئارا دایە
فرانسۆ ئۆلاند لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەو مەترسییە کرد و ڕایگهیاند: "پەیوەندیی نێوان ئهو دوو وڵاته له دۆخێکی قهیراناوی دایه، ههربۆیە دەخوازێ هەر شتێک لەم بارەوە پێویست بێت لەبەرچاو بگیردرێ تا پێش بە هاتنەئارای ئەم شەڕە بگرین."
ئۆلاند که بۆ کۆبوونهوهی ساڵانهی سهرانی یهکێتیی ئەورووپا له بەلجیکا قسەی دەکرد، داوای له ئامریکا کرد بۆ پێشگرتن لە ههر ئهگهرێک بۆ هاتنە ئارای شەڕ له نێوان ڕووسیا و تورکیه ههوڵی خۆی بدات."
حکوومەتی تورکیا زیاتر لە دە رۆژەدەستی کردووە بە تۆپبارانی هەندێک ناوچەی کوردستانی رۆژئاوا و دۆخی ناوچەکە بەم هەڵوێستەی تورکیا ئاڵۆزتر بووە و ئەمەش کاردانەوەی ئەمریکا و ئەنجومەنی ئاسایشی لێکەوتووەتووە.
ساڵی ڕابردووی زایینی و دوای خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕووسیا لەلایەن تورکیاوە، پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە دۆخێکی نالەباری لەخۆ گرتووە و پێدەچێ بە دەربڕینی ئامادەیی وڵاتانی عەرەبی بۆ هێنانی هێزی زەوینی بۆ سووریا، ئەو قەیرانانە قووڵتر ببنەوە.
تا ئێستا چەند جار بەرپرسانی سووریا، دەوڵەتی تورکیایان بە یارمەتیدان و پشتگیری داعش و تیرۆریستەکان تاوانبار کردووە.
لە ماوەی ڕابردوودا دەزگا هەواڵدەری و زانیارییەکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە تورکیا خەریکی خۆسازدان بۆ هێڕشکردنە سەر سووریایە و ڕاشایانگەیاند کە ئەمە شەڕی سێیەمی جیهانیی لێدەکەوێتەوە.
باسنيوز