به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌مێنێته‌وه
دۆناڵد تۆسك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و چاكسازیانه‌ی له‌نده‌ن داوایان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
توسك، راشیگه‌یاند ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی رێككه‌وتنه‌كه‌یان كردووه.
هاوكات ده‌یڤد كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند رێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بارودۆخێكی تایبه‌ت به‌وڵاته‌كه‌ی ده‌دات.
پێشتریش به‌ریتانیا، داوای چه‌ند چاكسازیه‌كی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو له‌وانه‌ش له‌نده‌ن تا ماوه‌ی چوار ساڵ هیچ كۆمه‌كێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌شی هاوڵاتیانی وڵاتانی تری ئه‌وروپا ناكات كه‌روو له‌به‌ریتانیا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كاركردن.
هه‌روه‌ك به‌ریتانیا داوای پێدانی رۆڵی زیاتر به په‌رله‌مانی نیشتیمانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كات.
سەرچاوەكان