سعودیه به‌بڕی ملیاران دۆلار كۆمه‌كی له لوبنان بڕی
سه‌رچاوه‌یه‌كی سعودی به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاند: " سعودیه به‌درێژایی مێژووی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاهاتووه كه هاوكاری وڵاتان و گه‌لانی عه‌ره‌بی وئیسلامی بكات. كۆماری لوبنان له‌و هاوكارییانه پشكی شێری هه‌بووه. له‌هه‌موو قۆناغه ناسك و سه‌خته‌كانی مێژووی لوبناندا، سعودیه پاڵپشتی لێكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكات له‌نێوان پێكهاته‌كانی لوبناندا. ئه‌وه‌ش هه‌موو لوبنانییه‌كان ده‌یزانن و پێویست ناكات به‌ڵگه‌ی بۆ بهێنینه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سعودیه به‌ره‌و ڕووی هه‌ندێك هه‌ڵوێستی لوبنانی ده‌بێته‌وه، كه له‌مه‌حفه‌له عه‌ره‌بی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، دژایه‌تی سعودیه ده‌كات. له‌په‌نای حیزبوڵا و ئیداره‌كردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا".
جگه‌له‌وه‌ش گوتی: " له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لوبناندا، سعودیه چاوی گێڕایه‌وه به‌هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ لوبنان. له‌ئه‌نجامدا چه‌ند بڕیارێكی دا، له‌وانه: ڕاگرتنی هه‌موو ئه‌و كۆمه‌كه‌ی سعودیه بڕیاریدابوو بۆ پڕچه‌ككردنی سوپای لوبنان بینێرێت، كۆمه‌كه بریتی بوو له 3 ملیار دۆلار وله‌ڕێی فه‌ره‌نساوه چه‌كه‌كان ده‌كڕدران".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " جگه‌له‌وه‌ش ڕاگرتنی بڕی 1 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی كه سعودیه ته‌رخانی كردبوو بۆ هاوكاری كردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی لوبنان".
باسنيوز