لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا دەکرێت

 لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا دەکرێت
سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا رووبەڕووی لێکۆڵینەوە دەکرێتەوە، سەبارەت بە زیادەڕەوەیکردن لە تێچووی هەڵمەتی هەڵبژاردن.



دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنسا بە فەرمیی دەستی بە لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو پارەیە کردووە، کە ”نیکۆڵا سارکۆزی“، سەرۆک کۆماری پێشووی فەرەنسا لەمیانەی هەڵمەتی هەڵبژاردن خەرجی کردووە، دوو هێندەی ئەو بڕەیە، کە یاسا دیاریکردووە.



نیکۆڵا سارکۆزیی تەمەن 61 ساڵ، بە درێژایی رۆژی سێشەممە رووبەڕووی لێکۆڵینەوە بووەوە، کە وەک دەستپێکێک دەبینرێ بۆ ناردنی کەیسەکەی بۆ دادگا، کە بە گوتەی سەرچاوە فەرەنسییەکان، بە بردنی کەیسەکەی بۆ دادگا، ”بە مانای پێویستبوونی چوونی سارکۆزی بۆ دادگا نایێ“.



ئەو سەرۆک کۆمارەی پێشووی فەرەنسا رەتیکردووەتەوە ئاگاداری ئەوە بووبێ، کە پارەی زیادە خەرجکرابێت و رایگەیاندووە، ”من ئاگام لە چۆنێتی خەرج کردن و پارەی هەڵمەتەکە نەبووە“.





باسنیوز
Top