ئەمەریكا.. كۆنگرێس كۆبوونەوەی لێژنەی كاروباری دەرەوەی کۆنگرێس بۆ گوێگرتن چاودێريكردن بەسەر رێككەوتننامەی ئەتۆمی حكومەتی ئێران

ئەمەریكا.. كۆنگرێس كۆبوونەوەی لێژنەی كاروباری دەرەوەی کۆنگرێس بۆ گوێگرتن چاودێريكردن بەسەر رێككەوتننامەی ئەتۆمی حكومەتی ئێران
رۆژی پێنجشەممە 22ی رێبەندان (11ی فێبرايری 2016) لێژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس بە سەرۆكايەتيی (ئەد رۆيس) بۆ باسكردن لەسەر چاودێريكردنی پرۆژە ئەتۆميەكەی حكومەتی ئێران و جيبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئەتۆم لەگەڵ ئەم حكومەتە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی كاروباری دەرەوە و وەزارەتی دارايی:
- ستيفان مول، رێكخەری سەرەكيی جێبەكردنی رێككەوتننامەی ئەتۆم لەگەڵ رژێمی ئێران لە وەزارەتخانەی كاروباری دەرەوەی ئەمريكا
- جۆن سميت، بەڕێوەبەری كاتيی نووسينگەی چاودێريكاری داراييە دەرەكييەكان لە وەزارەتی دارايی ئەمريكا
.كۆبوونەوەی كرد. ئەد رۆيس سەرەتا سازشكاريی ئيدارەی ئۆباما بەرانبەر بە حكومەتی ئێرانی شەرمەزار كرد و داوای كرد لێپێچينەوە لەحكومەتی ئێران بكرێت بە هۆی دەستتێوەردان لە كاروباری وڵاتانی ناوچەكە و پشتيوانيكردنی لە تيرۆر.
ئەليۆت ئەنگەل، سەرۆكی ديموكراتەكان لە لێژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس لە وتەيەكدا باسی ئەوەی كرد كە حكومەتی ئێران هەروەك رابردوو چالاكترين پالپشتيكاری تيرۆر و پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤە و ئێمە متمانەمان بەو حكومەتە نيە و سياسەتەكانی ئەمريكاش دەبێ لەگەڵ ئەو راستيەدا كۆك بێت و كاری بۆ بكات.
ستيڤان مول لە وڵامدا وتی حكومەتی ئێران تا ئێستا پابەند بووە بە رێككەوتننامەكە و نيوەی ئەو (100) مليارد دۆلارەی بڕيارە بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی ئێران، تەرخان دەكرێت بەو قەرزانەی حكومەتی ئێران بە وڵاتانيتر. كەوايە هەر لە ئێستاوە نيوەی ئەو پارەيە خەرج كراوە و ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت.
جۆن سميت لە وڵامدانەوەيەكدا وتی كە ئێمە بە تەواوی ئاگادارين كە رژێمی ئێران هەروەك رابردوو پشتيوانی دەكات لە تيرۆر و هۆكاری ناسەقامگيرييەكانە.
ئەندامی ديموكرات و ئەندامی بەرجەستەی لێژنەی كاروباری دەرەوە، براد شێرمەن پرسيارێكی ئاراِستە كرد كە ئيدارەی ئۆباما بۆ سنوورداركردنی (كۆمپانيای فڕۆكەوانيی ماهان)ی حكومەتی ئێران كە هێزی پاسدار و قودس رەوانەی سوريا دەكات چی كردووە؟ جۆن سميت وتی: چەند وەزارەتخانەمان كاری ئەوەيان كردووە كە رێگری بكرێت لە فڕينی فڕۆكەكانی ماهان.
ستيڤان مول لە وڵامی كۆنگرێسمانی كۆماريخواز، كرێس سميت دەربارەی كۆنتڕۆلكردنی يورانيۆمی پيتێندراوی حكومەت كە گواستراوەتەوە بۆ روسيا وتی: دەتوانم دڵنياتان بكەمەوە كە تەنانەت تۆزقاڵێك لەو يورانيۆمە بگەڕێتەوە بۆ ئێران ئێمە ئاگادار دەبين.
لەو كۆبوونەوەيەدا سەرۆكی لێژنە و ئەندامانی باڵای هەر دوو پارتی ديموكرات و كۆماريخواز جەختيان كردە سەر هەڵوێستی توند بەرانبەر بە رژێم لەهەمبەر پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و پشتيوانيكردن لە تيرۆر و پاڵپشتيكردنی حكومەتی بەشار ئەسەدی ديكتاتۆر و دەستتێوەردانی حكومەتی ئێران لە عێراق و ئەد رۆيس لە لايەن خۆی و سەرۆكی ديموكراتەكانی لێژنەكە، دەستەبەركردنی پاراستنی گيانی موجاهيدينی ئەشڕەفی لە كامپی ليبرتی دووپات كرد.
ئەوان وتيان كە پێۆيستە ئاسايش بۆ دانيشتووانی كامپی ليبرتی دابين كرابێت و گيانيان پارێزراو بێت. بەڵام هەموومان بينيمان كە لەم دواييانەدا چی رووی دا و ژمارێك لە دانيشتووانی ليبرتی گيانيان لە دەست دا. پاراستنی گيانی دانيشتووانی ليبرتی دەبێ لە ئەولەوياتی كارماندا بێت.
Top