فه‌ره‌نسا ده‌نگ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی ده‌دات
درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌فه‌ره‌نسا وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردۆته‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته به‌زۆرینه‌ی 316 ئه‌ندام په‌سه‌ندكراو ته‌نها 28 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه ره‌تیانكرده‌وه.
بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا ده‌نگ له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی بدات تا رۆژی 26ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ.
دوای ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسایان كرده ئامانج و به‌هۆیانه‌وه 130 كه‌س كوژران و سه‌دانی تر برینداربوون، باری نائاسایی-ش له‌و وڵاته‌دا راگه‌یه‌ندرا.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی فه‌ره‌نسا پشتیوانی لێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی توندی لێگرتووه‌و نیگه‌رانی خۆی پیشانداوه له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی پۆلیسی فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی باری نائاساییدا ئه‌نجامیان ده‌دات.
به‌پێی یاسای باری نائاسایی كه له فه‌ره‌نسا جێبه‌جێ ده‌كرێت، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه مانه‌وه‌ی زۆره ملێ به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا بسه‌پێنێت كه ره‌فتاره‌كانی جێی گومان بن و هه‌ڕه‌شه بن بۆسه‌ر ئاسایشی گشتی.
هه‌روه‌ك وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا ده‌توانێت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دادكاگان فه‌رمانی پشكنین و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هه‌ر ماڵێك ده‌ربكات له رۆژدا بێت یاخود شه‌و.
به‌پێی ئامارێكیش كه پۆلیسی فه‌ره‌نسا بڵاویكردۆته‌وه، له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردووه‌وه 3 هه‌زارو 340 حاڵه‌تی پشكنین له‌شوێنه جیاوازه‌كان ئه‌نجامدراون و 578 پارچه چه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و 340 كه‌س به‌ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و مانه‌وه‌ی زۆره ملێ به‌سه‌ر 285 كه‌سدا سه‌پێندراوه.
خه‌ندان