پزیشکانی بێسنوور: فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا نەخۆشخانەیەکیان لە سوریا بۆردومانکرد

پزیشکانی بێسنوور: فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا نەخۆشخانەیەکیان لە سوریا بۆردومانکرد
رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور رایگەیاندووە، کە فڕۆکە جەنگییەکان، نەخۆشخانەیەکی رێکخراوەکەیان لە سوریا بۆردومانکردووە و نۆ کەس کوژراون.



”ئیما ئەمادۆ“، گوتەبێژی رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور بە CNNـی راگەیاندووە، نەخۆشخانەکە لە شارۆچکەی مەعەرە نەعمان بووە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سوریا، کە رێکخراوەکە بەڕێوەی دەبات.



ئیما ئەمادۆ هەروەها رایگەیاندووە، کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکە، کە سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 15ـی شوباتی 2016 ئەنجامدرا و بووە هۆی کوژرانی نۆ کەس، کە یەکێکیان منداڵ بووە.



تاوەکو ئێستا نازانرێ فڕۆکە جەنگییەکە هی چ وڵاتێک بووە، بەڵام ئەو ناوچەیەی نەخۆشخانەکە تێیدا بۆردومانکراوە، دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەرەی نوسرەی باڵی رێکخراوی قاعیدە لە سوریا.









باسنیوز
Top