ئه‌مریكا و ڕوسیا پلانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر داده‌ڕێژن
شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی سوریا به‌رده‌وامه و ئه‌مریكا و ڕوسیا پلانی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر داده‌ڕێژن، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و فلادیمێر پۆتن سه‌رۆكی ڕوسیا، هه‌ردوو لا داوایان كرد وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كانیان هاوكاریی زیاتری یه‌كتری له ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆردا بكه‌ن، لای خۆیه‌وه پۆتن جارێكی تر داوای كرد به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێكبهێنرێت.
هاوكات ڕیاز حجاب سه‌رۆكی وه‌فدی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له وتارێكیدا كه له كۆنفراسی ئاسایشی جیهان له ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شی كرد: جارێكی تر ڕوسیای به پاراستنی تیرۆریستانی داعش تۆمه‌تبار كرد و ڕایگه‌یاند: پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا بووه و زانیاری له‌سه‌ر چۆنێتی پێكهێنانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریاش، عادل جبیر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ده‌ڵێت: ڕوسیا له ڕزگاركردنی ئه‌سه‌د شكستده‌هێنێت.
جبیر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا سویسریه‌كه‌ی، له ڕیاز ی پایته‌خته‌ی سعودیه ڕایگه‌یاند: مۆسكۆ ناتوانێت تاسه‌ر پارێزگاری له‌ئه‌سه‌د بكات و ڕۆشتنی ئه‌سه‌د حه‌تمییه، به ڕۆشتنیشی ده‌رفه‌تی بنیاتنانه‌وه‌ی سوریایه‌كی نوێ دێته ئاراوه، جارێكی تریش داوای له مۆسكۆ كرد بۆردومانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی له سوریا ڕاگرێت و به‌په‌له‌ش كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی ڕه‌وانه‌ی سوریا بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوا له هه‌ر یه‌ك له ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی سوریا ده‌كات شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ڕاگرن، تا بتوانرێت هاوكاریی مرۆیی ڕه‌وانه‌ی سوریا بكرێت.
فرانك فالتر شتاینمایر وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داوای هاوكاری له ڕوسیا كرد تا ئۆپۆزسیۆن و ڕژێمی ئه‌سه‌د ناچاربكرێن ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نن، تا هاوكاری مرۆیی ڕه‌وانه‌ی هاوڵاتیانی سوریا بكرێت.