بەبەشداری 20 وڵات لە سعودیە گەورەترین مانۆری سەربازی لەجیهان ئەنجام دەدرێت

بەبەشداری 20 وڵات لە سعودیە گەورەترین مانۆری سەربازی لەجیهان ئەنجام دەدرێت
بڕیارە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا لە سعودیە 20 وڵات گەورەترین مانۆری سەربازی لەجیهان ئەنجام بدەن، مانۆرەكە لە شاری شا خالید لە حەفر باتن لە باكوری سعودیە ئەنجام دەدرێت.



ئەو مانۆرە بەناوی بروسكەی باكور "رعد الشمال" كە بەگرنگترین و گەورەترین مانۆر لە مێژووی ناوچەكەدا دەدرێـت، 20 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بەشداری تێدا دەكەن.

ئەو وڵاتانەی بەشداری لەو مانۆرە دەكەن بریتین لە، سعودیە، ئیمارات، ئوردن، بەحرەین، سەنیگال، سودان، كوێت، مالدیف، مەغریب، پاكستان، چاد، تونس، دورگەكانی مانگ، جیبۆتی، عومان، قەتەر، مالیزیا، میسر، مۆریتانیا، مۆریشیۆس و لەگەڵ هێزەكانی درعی جەزیرە.

بروسكەی باكور بەگەورەترین راهێنان دادەنرێـت لەرووی ژمارەی وڵاتانی بەشدار و ئەو چەك و جبەخانە پێشكەوتووانەی تێیدا بەكار دەهێنرێت لەهەمان كاتدا جۆرەها فرۆكەی جەنگی بەشداری دەكەن، سەرەڕای ئەوانەش تۆپهاوێژ و تانك و هێزی پیادە و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و هێزی ئاوی بشداری دەكەن، ئەو مانۆرەیە بۆ ئەو 20 وڵاتە بەرزترین پلەی خۆ ئامادەكردنیان هەبێت.

ئەو مانۆرە ئەوە دەگەیەنێـت ئەو 20 وڵاتە شان بەشانی یەك بۆ رووبەرووبوونەوەی هەرپێشهاتێك وەستاون و بەرگری لە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە بكەن.

چاودێران پێیان وایە، مانۆری بروسكی باكور زیاتر لەگەڵ بۆچوونی سعودیە دێتەوە كە پێویستە پارێزگاری لە ئاشتی بكرێت و سەقامگیری بۆ ناوچەكە بەدەست بێـت.

Top