فەرەنسا بریارێکی تووند لەبارەی پەنابەران دەردەکات

فەرەنسا بریارێکی تووند لەبارەی پەنابەران دەردەکات
سەرۆک وەزیرانی فەڕەسا ڕایگەیاند، ھیچ پەناخوازێکی دیکە لە وڵاتەکەی وەرناگرێت و فەڕەنسا ھەرگیز بانگێشتی کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکەی نەکردووە.


مانوێل ڤاڵس، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ڕۆژی شەممە ١٣ی شوبات لە کۆنگرەی ئاسایش لە میونخ بە ژمارەیەک ڕۆژنامەوانی ڕاگەیاند "فەڕەنسا سوورە لەسەر وەرگرتنی ٣٠ ھەزار لە کۆی ئەو ١٦٠ ھەزار پەناخواز وڵاتانی ئەوروپا بڕیاربوو لە نێوان خۆیاندا دابەشیبکەن."

ڤاڵس ئاماژەی بەوەکرد "ساڵی ڕابردوو داوای پەنابەرێتیان لە ٨٠ ھەزار پەناخواز وەرگرتووە و بەھۆیەوە وڵاتەکە توشی بیری توندڕەوی و دانەمەزراندنی گەنجان بووەتەوە."

ھەروەھا ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی سیستەمی دابەشکردنی پەنابەران بەشێوەی یەکجارەیی ڕەتدەکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕۆژی پێنجشەممە لە بروکسیل کۆنگرەیەک ئەنجامبدەن و بڕیار لەسەر پڕۆژە یاسای دابەشکردنی پەناخوازان لە نێوان خۆیاندا بدەن.
Top