داودئۆغڵو داوا له یه‌په‌گه ده‌كات گونده‌واره‌كانی حه‌له‌ب چۆڵ بكه‌ن
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، كه وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی هه‌ر هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نه‌ی یه‌په‌گه ده‌داته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، سوپای توركیا به مووشه‌ك، باره‌گاكانی یه‌په‌گه‌ی له گونده‌واره‌كانی حه‌له‌ب بۆردومان كردووه و داوای لێكردوون به خێرایی ناوچه‌كانی ئه‌عزاز و ده‌وروبه‌ری چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی پێشوویان.
پێشتر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه به هاوكاریی سوپای دیموكراتیی سوریا، توانیبوویان گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی له شاری حه‌له‌ب كۆنترۆل بكه‌ن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گرووپی توندڕه‌وی ئه‌حڕاڕ شام و به‌ره‌ی نوسڕه، كه باڵی رێكخراوی قاعیده‌یه له سوریا، ده‌ربهێنن.