سعودیه: هێزی زه‌مینیمان ره‌وانه‌ی توركیا نه‌كردووه
ئه‌حمه‌د عسیری راوێژكاری سه‌ربازی وه‌زیری به‌رگری سعودیه به كه‌ناڵی ئەلعه‌ره‌بیه‌ی راگه‌یاندووه كه به‌شداریکردنی سعودیه له شه‌ڕی دژی داعش به‌پێی پلانه‌كێی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت و سعودیه پابه‌نده به شه‌ڕی دژی داعش به‌تایبه‌تی له شاری ره‌ققه و ده‌وروبه‌ری.
عسیری ئاشكراشیكردوو‌ه كه ئه‌و هێزەی له توركیایه ته‌نها فڕۆكه‌كانی سه‌ر به‌هێزی ئاسمانییه و هێزی زه‌مینی لەخۆناگرێت.
جه‌ختی له‌وه‌شكردەوه كه به‌شداری سعودیه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه كه توركیا و سعودیه‌ش لێ ئه‌ندامن.
دوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی توركیا دوێنی تۆپخانه‌كانی توركیا هێرشیاک کردووەتە سەر هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له نزیك قه‌زای عه‌زاز و فڕۆكخانه‌ی سه‌ربازی منغ، به‌پێی ئاژانسی AFP توركیا هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌دیشیان بۆردومانكردووه.
خه‌ندان