نەتەوە یەکگرتووەکان: ساڵی ٢٠١٥ لە ئەفغانستان سێ هەزار و ٥٤٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ ١٤ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاویکردەوە، ساڵی ٢٠١٥ لە ئەفغانستان سێ هەزار و ٥٤٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و حەوت هەزار و ٤٥٧ کەسی تریش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەدوای ساڵی ٢٠٠٩ و تۆمارکردنی ئاماری بەرکەوتووان لە ئەفغانستان، تۆمارەکەی ساڵی ڕابردوو بەرزترینە.
ئەوەشی وتووە، ژن و منداڵ لەسەدا ٥٠ی کوژراو و بریندارانیان لەو تۆمارەدا پێکهێناوە.
لە ساڵی ٢٠٠٩وە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری کوژران و برینداربوونی ٥٦ هەزار و ٧٣٦ هاوڵاتی مەدەنی لە ئەفغانستان تۆمار کردووە.
لەدوای کشانەوەی هێزەکانی بەریتانیا و ناتۆ لە ئەفغانستاندا، ڕێکخراوی چەکداری تاڵیبان هێرشەکانی توندترکردنەوە و توانی بە تەنها لە ساڵی ٢٠١٥دا ٢٤ قەزا کۆنترۆڵ بکات.
هاوکات بەپێی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەگرتووەکان، ساڵی ٢٠١٥ بەهۆی هێرشەکانی تاڵیبانەوە زۆترین هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون.