ئەڵمانیا: ساڵی رابردوو زیاتر له 1 ملیۆن و 100 هه‌زار كۆچبه‌رمان وەرگرتووە
هاوكات هۆرست زیهۆڤه‌ر، سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی هاوپه‌یمانی پارتی یه‌كێتی دیمه‌كراتی مه‌سیحی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجێلا مێركل، راوێژكاری ئه‌ڵمانیاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت داوایكرد له‌سه‌ر سنووری نه‌مسا چه‌ند كه‌مپێك بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه بكرێته‌وه كه داواكارییه‌كانیان له‌باره‌ی مافی پێدانی په‌نابه‌ری سیاسی ره‌تده‌كرێته‌وه.
هاوكات راوێژكارێتی باڤاریا رایگه‌یاند، نووسراوێكیان له‌باره‌ی داواكارییه‌كه‌یان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی ناردووه بۆ مێركل و مۆڵه‌تی تا رۆژی هه‌ینی داهاتوویان پێداوه كه وه‌ڵامیان بداته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه تۆماس ئۆبهرمان سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی په‌رله‌مانی پارتی دیموكراتی سۆسیالیستی كه یه‌كێكی تره له هاوپه‌یمانه‌كانی مێركڵ، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی هاوپه‌یمانانی مێركڵی له ویلایه‌تی باڤاریا به راگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه وه‌سفكرد.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی به‌رلین، ساڵی رابردوو ئه‌ڵمانیا زیاتر له 1 ملیۆن و 100 هه‌زار كۆچبه‌ری له‌خۆگرتووه ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌گه‌لێك له ناوه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته داوا له ئه‌نجێلا مێركڵ بكرێت وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌مساڵدا سنووردار بكات، به‌ڵام تائێستا مێركڵ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه پیشان نه‌داوه.
خه‌ندان