به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی لێكۆڵینه‌وه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌كرێت
ئه‌و نوێنه‌ره راشیگه‌یاندووه، كه پێویسته بڕیاری پێویست له باره‌ی گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنی باڵه‌خانه‌كه بدرێت، كه ئایا له به‌رامبه‌ر به كرێگرتنی هیچ "ره‌شوه"یه‌كی داوه یان نا.
به گوێره‌ی یاسا، له سوید هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت باڵه‌خانه بهكرێبگرێت، پێویسته ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ بكات، تاكو ده‌رفه‌تی به‌كرێگرتنی باڵه‌خانه‌ی بۆ رێكده‌كه‌وێت، به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، مارگۆت ڤالسترۆم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، پێشبینی ده‌كرێت، مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به كرێگرتنی باڵه‌خانه‌كه ئه‌نجامدابێت و پۆسته‌كه‌ی خۆی قۆسبێتهوه.
ڤالسترۆم به یه‌كێك له‌و سیاسییه سویدییانه داده‌نرێت، كه به‌راشكاوانه بیروبۆچوون و راكانی خۆی ده‌رده‌بڕێت، پێشتریش چه‌ند جارێك لێدوانی دژی ئیسرائیل و مه‌غریب داوه.
تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌یه‌ش، ڤالسترۆم رایگه‌یاند كه هیچ شتێك ناشارێته‌وه و گوتی: "باشتره ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌م".
K24