3 هاووڵاتى رووسی به گوومانى په‌یوه‌ندییان به ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركران
به پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى توركیا؛ ئه‌و سێ كه‌سه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى توركیاوه به گوومانى په‌یوه‌ندییان به ته‌قینه‌وه‌كه‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ى رابردوو له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركران و دواى لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونى پۆلیس له شوێنى نیشته‌جێ بوونیان؛ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌یان ده‌ست كه‌وت.
هاوكات كۆنسولگهرى رووسیا له ئه‌نقه‌ره ده‌ستگیر كردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى ته‌واو ده‌كات و به دواى دۆزینه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى ده‌ستگیر كردنى ئه‌و كه‌سانه‌یه.