تەقینەوەیەک لە ئیستەنبوڵ روویدا
له مەیدانی سوڵتان ئهحمهد له ئیستهنبوڵ تهقینهوهیهك روویدا، و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ژمارەی کوژراوەکان 10 کەسە و 15کەسیش برینداربوونە.
ژمارەیەکی زۆری ئەمبوڵانس و تیمی فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە و فریای بریندارەكان دەكەون. هێزە ئەمنییەکانیش ناوچەکەیان گەمارۆ داوە. پۆلیسی تورکیاش هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت " ئەگەری روودانی تەقینەوەی دووەم هەیە".
تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە، بەڵام باس لەوە دەکرێت کە خۆکوژەکە ژنێک بووە و لەناو گەشتیارانی بەردەم مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد خۆی تەقاندووەتەوە.
رووداو