سێ ئەندامی حكومەتی نوێی توركیا كوردن

 سێ ئەندامی حكومەتی نوێی توركیا كوردن
رۆژی سێشەممە 24-11-2015، ئەحمەد داودئۆغڵو كابینەی نوێی حكومەتی توركیای راگەیاند و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیاش پەسندی كرد.

لە حكومەتی نوێی توركیا كە سەرۆكوەزیر، 5 جێگری سەرۆكوەزیران و 21 وەزیر پێكدرێت، 3 ئەندامیان كوردن.

- محەممەد شمشەك، جێگری سەرۆكوەزیران:

ساڵێ‌ 1967 لەدایكبووە، خەڵكی باتمانی باكووری كوردستانە، دكتۆرای لە ئابووری هەیە.

جەودەت یەڵماس، وەزیری گەشەپێدان:

ساڵی 1967 لەدایكبووە، خەڵكی چەولكە لە باكووری كوردستان، دكتۆرای لە سیاسەت هەیە.

- بەكر بۆزدار، وەزیری داد:

ساڵی 1965 لەدایكبووە، خەڵكی شاری یۆزگاتی توركیایە، دكتۆرای لە شەریعەت هەیە.













رووداو
Top