توركیا بەرپرسیارێتی تێكشكاندنی فڕۆكە رووسییەكەی لەئەستۆگرت

 توركیا بەرپرسیارێتی تێكشكاندنی فڕۆكە رووسییەكەی لەئەستۆگرت
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا رایگه‌یاند " كاژێر 10:20 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسی له‌ جۆری سیخۆ 24 دوای به‌زاندنی سنووری ئاسمانی توركیا خستمانه‌ خواره‌وه"‌.

له‌ راگه‌یێ‌نراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا رایگەیاند‌، كە كاژێر 10:20 خوله‌ك به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی رووسی له‌ جۆری سیخۆ 24 سنووری ئاسمانی توركیای له‌ ناوچه‌ی هاتای باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌زاندووە.

بەپێی راگەیێندراوەكە، لەماوه‌ی 5 خوله‌ك 10 جار هۆشداریی دووركه‌وتنه‌وه بە فڕۆكەكە دراوە، بەڵام نەگەڕاوەتەوە، بەو هۆیەوە له‌لایه‌ن هێزه‌ به‌رگرییه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپا خراوەتە‌ خواره‌وه"‌.

سوپای توركیا روونیكردووەتەوە، كاژێر 10:24 خوله‌ك فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیان له‌ جۆری ئێف 16 رووبه‌ڕووی بوونه‌تەوە تێكیان شكاندووە.














رووداو
Top