تورکیا فڕۆكەیەكی جەنگی رووسیای تێكشكاند
بەپێی هەواڵی تەلەڤزیۆنی هەبەر تورک-ی تورکی کە گرتەی ڤیدیۆیی کاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی بڵاوکردووەتەوە "فڕۆکەکە بووەتە یەک پارچە ئاگر"، تەلەڤزیۆنە تورکییەکە رایگەیاندووە ئەو فڕۆکەیە هی کام وڵاتە، بەڵام ئاماژەی بەوە داوە کە فڕۆکەوانەکانی توانیویانە لە فڕۆکەکە بێنە دەرەوە.
داودئۆغڵۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و، راسپێردراو بۆ کابینەی حکومەتی نوێی تورکیا فەرمانی بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کردوە، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ گفتوگۆ لەبارەی پێشهاتە سنوورییە نوێکانەوە بکەن.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند "فڕۆکەوانەکانی فڕۆکە رووسییەکە کە لە جۆری سوخۆی 24 بووە توانیویانە بە پەڕەشووت لە فڕۆکەکە بێنە دەرەوە، بەڵام نازانرێت لە ژیاندا ماون یان نا".
رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای سوپای ئاسمانی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە کە : هێزی ئاسمانی تورکیا پێش ئەوەی فڕۆکەکە بخاتە خوارەوە ئاگاداری کردووەتەوە کە سنووری ئاسمانیی تورکیای بەزاندووە.
رووداو