ئیسماعیل قەهرەمان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا هه‌ڵبژێردرا
له خولی سێیه‌می ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌رله‌ماندا به به‌ده‌ستهێنانی 316 ده‌نگ قەهرەمان وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا.
ناوبراو له‌دایكبووی 1940ی پارێزگای ریزه‌یه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له كارابوك و دواناوه‌ندی له ئیستانبوڵ ته‌واو كردووه. ناوبراو ده‌رچووی به‌شی یاسای زانكۆی ئیستانبوڵه.
ئیسماعیل قەهرەمان له هه‌ڵبژاردنی گشتیی ساڵانی 1995 بۆ 1999، ئه‌ندامی خوله‌كانی 20م و 21ی په‌رله‌مان بووه بۆ شاری ئیستانبوڵ. ئەو سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنی پارته‌كانی ره‌فاح و فه‌زیله‌تی كردووه و ئه‌ندامێتی له لیژنه‌كانی ده‌ستوور و په‌روه‌رده، كولتوور، لاوانی وه‌رزشی كردووه. ئیسماعیل قەهرەمان زمانی ئینگلیزی ده‌زانێت، خێزانداره و باوكی 4 منداڵه.
AA