ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كارانی گاز له تاران ده‌ستپێده‌كات
لوتكه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی زیادكردنی هاریكاری له‌نێوان وڵاتانی رێكخراوه‌كه به ئامانجی كاریگه‌ریی خستنه‌سه‌ر بازاڕی جیهانیی گاز و زیادكردنی به‌رهه‌م و كۆنتڕۆڵكردنی نرخ و ده‌ستپێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كه كۆی وڵاتانی ئه‌ندام به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ده‌كاته‌وه.
دوێنێش به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌م لوتكه‌یه فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، حه‌سه‌ن رۆحانی، گه‌یشته پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
خه‌ندان