ئۆباما: ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش كۆنترۆڵده‌كه‌ینه‌وه و نابێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كوالالامپور له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی كاركردنی خۆم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئاسیاییه‌كان دووپات بكه‌مه‌وه، پێویسته په‌یوه‌ندیی سه‌رۆكه‌كانی ئاسیا و ئه‌مریكا پته‌وبێت".
وتیشی: "له سه‌ره‌تای پێكهێنانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه تا ئێستا هه‌شت هه‌زار هێرشی ئاسمانیمان كردووه‌ته سه‌ر داعش، له ئاینده‌شدا هه‌موو ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش كۆنترۆڵده‌كه‌ینه‌وه و سه‌رچاوه داراییه‌كانیشیان ده‌بڕین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "پێویسته رووسیا خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه كه كێ ده‌كاته ئامانج له سووریا، رووسیا ته‌نها سه‌رقاڵی پێكهێنانی حكومه‌تی راگوزه‌ره له سووریا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سه‌د".
ئاشكراشیكرد: "نابێت ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر پشتگیری له‌ناوچوونی داعش‌یش بكات".
خەندان
خه‌ندان ـ