حكوومه‌تی به‌لجیكا باری نائاسایی راگه‌یاند و سوپاش كه‌وته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

حكوومه‌تی به‌لجیكا باری نائاسایی راگه‌یاند و سوپاش كه‌وته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌
به‌هۆی مه‌ترسیی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی؛ حكوومه‌تی به‌لجیكا باری نائاسایی له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند و سوپاش كه‌وته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ته‌واوی میترۆ و بازاڕه‌كانی به‌لجیكا به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی داخراون و هێزه‌كانی پۆلیسیش شه‌ش گومانلێكراویان ده‌ستگیركردووه‌.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه‌ ته‌واوی سوپا كه‌وتۆته‌ ناو شاره‌كان و داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات له‌ ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ دره‌وه‌.

باڵیوزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش هۆشداریی دایه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانی دانیشتووی به‌لجیكا و داوای لێكردن كه‌ هوشیار بن و نه‌چنه‌ شوێنه‌ قه‌ره‌باڵخه‌كان.
Top