خۆپیشانده‌ران له توركیا به هه‌ڵه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ى گشتی هۆڵه‌ندا
ئه‌و خۆپیشانده‌رانه له‌سه‌ر داواى پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی له شه‌قامی ئازادی گردبوونه‌وه‌و به‌ر له‌وه‌ى بگه‌نه كونسوڵخانه‌ى رووسیا و له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى هۆڵه‌ندادا ده‌ستیان به هوتاف دان كرد‌و به‌رده‌وام بوون بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ى پاشه‌كشه بكه‌ن و بڵاوه‌ى لێ بكه‌ن.
خۆپیشانده‌ره‌كان كونسوڵخانه‌كه‌یان هێلكه‌باران كرد‌و له‌و باره‌وه كونسوڵى گشتی هۆڵه‌نده له تویته‌ر باسی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆپیشانده‌رانی كرد كه كونسوڵخانه‌ى هۆڵه‌ندایان لێ بوو بوو به كونسوڵخانه‌ى رووسیا كه چه‌ند مه‌ترێك لێكه‌وه دوورن.