حووسییه‌كان شاندێك ره‌وانه‌ى سوڵتاننشینی عومان ده‌كه‌ن بۆ رێ خۆش كردن بۆ وتووێژه‌كانى ئاشتی

حووسییه‌كان شاندێك ره‌وانه‌ى سوڵتاننشینی عومان ده‌كه‌ن بۆ رێ خۆش كردن بۆ وتووێژه‌كانى ئاشتی
محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام گوته‌بێژ به‌ناوی چه‌كداره‌ حووسییه‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ شاندێكی حووسییه‌كان ده‌چێته‌ سوڵتاننیشینی عومان به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ وتووێژی به‌رایی له‌باره‌ى وتووێژى ئاشتی كه‌ بڕیاره‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری جنێڤ له‌مه‌ڕ ته‌نگژه‌ى یه‌مه‌ن سازبدرێت.

ناوبراو داواى له‌ چه‌كداره‌ حووسییه‌كانیش كرد له‌به‌رده‌م پلانه‌كانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیدا خۆڕاگربن.

هیوایشی خواست ئه‌و وتووێژانه‌ى ئه‌نجام ده‌درێن راسته‌قینه‌ بن و ببنه‌ هۆی راگرتنی ده‌ستدرێژى و گه‌مارۆ و بووژاندنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی سعوودییه‌ به‌ره‌نگاری ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كداره‌ حووسییه‌كان بوونه‌وه‌ ده‌یانویست له‌ سنووری سعوودییه‌ له‌ چیای رازح نزیك ببنه‌وه‌و 30 سی چه‌كداریان لێ كوشتن.
Top