ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پرۆژه‌ى فه‌ره‌نسای له دژى داعش په‌سه‌ند كرد
له‌وباره‌یه‌وه ماتی‌و رایكرۆفت، نوێنه‌ری بریتانیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند پرۆژه‌كه پازده ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا كه پێشتریش له‌لایه‌ن، رووسیا، بریتانیا و ئه‌مریكاوه پشتیوانی لێكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان له شه‌ڕی دژ به داعش دوو هێنده زیاد بكه‌ن . هاوكات فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش ئاماده‌ییان بۆ زیادكردنی كرده سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا و عێراق نیشان داوه.
لاى خۆشیه‌وه فرانسۆ دێلات، نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند داعش شه‌ڕێكی دژ به فه‌ره‌نسا راگه‌یاندووه، كه زنجیره‌یه‌ك هێرشی له پاریس و سان دۆنی ئه‌نجامدا، داعش ده‌یه‌وێت هێرش بكاته سه‌ر هه‌موو گه‌لانی ئێمه .
لاى خۆشیه‌وه ڤیتاڵی چوركین، نوێنه‌ری رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ناتوانین به یه‌ك ده‌ست تیرۆر له‌ناوببه‌ین، كاری چالاك و پشتیوانیكردن له یه‌كدی، ئه‌و كاره‌بوو كه ئێمه ده‌مانویست له په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا بێته ئاراوه.