ته‌نیا له هێرشێكدا 600 تیرۆریست كوژران
سێرگی شۆێگۆ، وه‌زیری به‌رگریی روسیا، رایگه‌یاند: "روسیا ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی سوریا به‌شدارن بۆ 69 فڕۆكه زیادكرد".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه له یه‌ك هێرشی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له دیر ئه‌لزور له سوریا، نزیكه‌ی 600 چه‌كداری تیرۆریستیان كوشتووه"، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه هێرشه‌كه كه‌ی ئه‌نجامدراوه.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا، رایگه‌یاند، كه سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به ته‌له‌فۆن به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان له‌باره‌ی پێویستی هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ لێدانی داعش له سوریا كرددووه.
هه‌روه‌ها باسیان له‌وه‌ش كردووه، كه پێویسته وتوێژ له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمی ئه‌سه‌د، دروست ببێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا، ته‌ئكیدیكرده‌وه كه له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان 731 ئامانجیان له سوریا، پێكاوه.
خه‌ندان