ڤێلادیمیر سەردانی تاران دەكات

ڤێلادیمیر  سەردانی تاران دەكات
"ڤێلادیمیر پۆتین" سەركۆماری رووسیا بڕیارە رۆژی دووشەممە بۆ بەشداری لە سێیەمین خولی بەرپرسانی وڵاتانی هەناردەكاری گاز (CEGF) سەردانی تاران بكات و لەگەڵا عەلی خامنەیی رێبەری ئێرانیش كۆ دەبێـەوە.



پۆتین كە بڕیارە رۆژی دووشەممە 23 ـ 11 ـ 2015 سەردانی تاران بكات، لە پەراوێزی كۆبوونەوەی وڵاتانی هەناردەكاری گازدا لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەركۆماریش كۆ دەبێتەوە و ئەگەری زۆرە لەبارەی پرسی ناوچە و بەتایبەت گۆڕانكارییەكانی سووریا پێكەوە گفتوگۆ بكەن.



بە گوتەی راوێژكاری سەركۆماری رووسیا تەوەرێكی گفتوگانی پۆتین لەگەڵ خامنەیی و حەسەن رۆحانی پەیوەندیی دوو لایەن، كۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا، هەروەها پرسی وزەی ناوكی، نەوت، گاز و هاوكارییە تەكنیكی و سەربازییەكانی دوو وڵات دەبێت.


كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمساڵ میوانداریی وڵاتانی هەناردەكاری گازی ناوچەی كردووە كە بڕیارە كۆڕە سەرەتاییەكانی ئەمڕۆ و بەیانی دەست پێبكەن و رۆژی دووشەممەش دانیشتنە سەرەكییەكە دەبێت.



بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەشدا وڵاتانی بەشدار لەبارەی رەوشی كەشوهەوا و گۆرانكارییەكانی پەیامێكیان بۆ كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گۆرانكاریی كەشوهەوا دەبێت كە بڕیارە لە 30 نۆڤەمبەر هەتا 11ی دیسەمبەر لە پاریس بەڕێوە بچێت.



ئێران بە یەكێك لە وڵاتانی بەرهەمهێنەر و هەناردەكاری گازی لە ناوچە دێتە ئەژمار.








باسنیوز
Top