دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت
مارك زۆكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یسبووك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، بڕیارمدا بۆ به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی كچه‌كه‌مه‌وه، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ پشوو وه‌ربگرم، چونكه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵدا، بوونی باوك له‌لای منداڵه‌كه‌ی كاریگه‌ریی زۆرباشی له‌سه‌ر داهاتووی منداڵه‌كه ده‌بێت.
به‌پێی سیاسه‌تی كۆمپانیای فه‌یسبووكیش، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و كۆمپانیایه له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، له‌كاتی له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان بۆ ماوه‌ی چوار مانگ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیاكه‌ش سوودی له‌و هه‌له وه‌رگرتووه.
خه‌ندان