فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 500 تانکەری نەوتیی داعش بۆردوومان دەکرێن

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان  500 تانکەری نەوتیی داعش بۆردوومان دەکرێن
دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە فڕۆکە جەنگییەکانیان نزیکەی 500 تانکەری پڕ لە نەوتی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی بۆردوومان کردووە، گرتە ڤیدیۆکەی بڵاودەکەنەوە.



بۆردوومانکردنی ئەو تانکەرانەی داعش، کە بە نیازبوو نەوتی رۆژئاوای کوردستان و سوریا بباتە عێراق و لەوێوەش بیپاڵێوێت و بە قاچاغ بیفرۆشێت، هاوکاتبوو لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شنگال، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کوردستان.



بەپێی قسەی بەرپرسانی ئەمریکا، فڕۆکە جەنگییەکان پێش بۆردوومانکردنیان، هۆشدارییان داوەتە شوفێرەکان و ئەوانیش گوێیان پێنەداون، بۆیە فڕۆکە جەنگییەکان بۆردوومانکردوون.






باسنیوز
Top