كاندیدانی كۆماریی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌دان
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی 2016ـدا ئه‌نجامده‌درێ و له‌ئێستایشه‌وه كاندیدان ستراتیژیه‌تیی كاره‌كانیان خستووه‌ته ڕوو و حه‌فتانه له‌بابه‌ت رووداوه‌كانی جیهانه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م حه‌فته‌یه شه‌ش له به‌هێزترین كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌پارتی كۆماری بۆ رۆژنامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دواون و، لێره‌وه پوخته‌ی لێدوانه‌كانیان دانراون.
یه‌كه‌م: خاتوو كارلی فیورینا
(كارلی فیورینا) له‌نێو گشت كاندیدانی كۆمارییه‌كان به‌ته‌نیا ئافره‌تێكه كه كێبركێی گشت پیاوه‌كان ده‌كات و له‌نێو كۆمارییه‌كاندا به ئه‌ستێره‌ی نوێی ئافره‌ت له‌نێو كاری سیاسی ئه‌و پارته‌دا ناوده‌برێ. ئه‌م خاتوونه ته‌مه‌نی 61 ساڵه و له تكساس له‌دایكبووه و بازرگانێكی ناسراوی ئه‌مه‌ریكایه له‌ڕووی كاری خێرخوازیدا و خاوه‌ن پێگه‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆره..ئه‌م كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی پاریسه‌وه هاته ده‌نگ و مه‌ترسییه‌كی له‌وجۆره‌ی بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكایش به‌دوور نه‌زانی، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازێكی هه‌بوو بۆ نه‌هێشتنی پێگه‌ی تیرۆر و رایگه‌یاند كه، پێویسته وڵاته‌كه‌ی راسته‌وخۆ پێشمه‌رگه پڕچه‌كبكات، چونكه به‌هێزكردنی پێشمه‌رگه واته لاوازكردنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا..ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌هه‌ڵه‌زانی كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان به‌رێگه‌ی به‌غدا چه‌كده‌ده‌نه هه‌رێمی كوردستان و به‌پێویستی زانی كه راسته‌وخۆ پێشمه‌رگه به‌باشترین جۆری چه‌ك پڕچه‌ك بكرێ.
(كارلی فیورینا) ده‌یشڵێ، داعش به‌یانی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمه كرد، پێویسته ئێمه‌یش به‌یانی جه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
ئه‌م گوته‌ی (كارلی) له به‌یانكردنی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ داعش ئه‌گه‌رچی ده‌رنگوه‌خته كه تائێستا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان زیاتر له 6300 هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر داعش و به‌هاوكاری پێشمه‌رگه زیاتر له 10 هه‌زار داعش كوژراوه، به‌ڵام ره‌نگه مه‌به‌ستی (كارلی) ئه‌وه‌بێ كه ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی تواناكانی سه‌ربازییه‌وه بچێته شه‌ڕی داعشه‌وه.
(كارلی) هه‌ر پێوه‌ست به پێشمه‌رگه ده‌ڵێ، به‌رێگه‌ی ئوردنه‌وه پێشمه‌رگه پڕچه‌كبكرێ باشتره له‌وه‌ی به‌رێگه‌ی به‌غداوه بێ، ره‌نگه مه‌به‌ستی (كارلی) له ره‌وانه‌كردنی چه‌ك به‌رێگه‌ی ئورده‌ن ئه‌وه‌بێ كه له‌مڕێگه‌یه‌وه دڵنیایی گه‌یشتنی چه‌ك به پێشمه‌رگه زیاتره.
دووه‌م: دۆنالد ترامپ
ملیاردێره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ته‌مه‌نی 69 ساڵه و له‌دایكبووی نیویۆركه و تا ئێستا له‌گشت راپرسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه له‌نێو رۆژنامه‌كاندا كرابێ براوه‌بووه و كاندیدێكی به‌هێزی كۆمارییه‌كانه..(دۆنالد) قسه‌كانی له‌نێو گشت رۆژنامه‌كانی جیهاندا وه‌ك چیرۆك ده‌گوترێته‌وه، چونكه به‌رده‌وام له‌سه‌ر شاشه‌كانی تیڤییه و ئه‌و له‌بابه‌ت گشت پرسێكه‌وه قسه‌ی هه‌یه. (دۆنالد ترامپ) له‌م حه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر لاوازكردنی داعش قسه‌ی هه‌بوو و رایگه‌یاند كه، ده‌بێ له‌سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كه‌ی داعش بدرێ كه داعش له‌سووریا و عێراقدا ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه و به‌وشێوه‌یه داعش لاوازده‌بێ.
(ترامپ) تازه ئاشنایه‌تی به پێشمه‌رگه دروستبووه و له‌یه‌كه‌م لێدوانی له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێ، پێویسته چه‌ك بگاته ده‌ستی پێشمه‌رگه.
ئه‌م لێدوانه‌ی (دۆنالد) شیكردنه‌وه‌ی زۆرهه‌ڵده‌گرێ كه ره‌نگه ئه‌ویش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێ كه به‌رێگه‌ی به‌غدا ئه‌مه‌ریكا دڵنیا نییه له‌وه‌ی چه‌ك ده‌گاته ده‌ستی پێشمه‌رگه.
سێیه‌م: تید كروز
ته‌مه‌نی 45 ساڵه و له ئه‌لبارتای كه‌نه‌دا له‌دایكبووه و له ره‌چه‌ڵه‌كدا ئیسپانیاییه، ئه‌و بۆچوونی وایه كه ده‌بێ ئه‌مه‌ركیا له‌رێگه‌ی فكره‌وه شه‌ڕی داعش بكات و نه‌هێڵی بیری توندڕۆی داعش ته‌شه‌نه بكاته سه‌رۆ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان، به‌پێویستیشی ده‌زانێ كه كورد پڕچه‌كبكرێ چونكه پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌دژ داعشدا به‌ده‌ستهێناوه.
چواره‌م: جێب بۆش
ته‌مه‌نی 62 ساڵه و له‌خێزانی بۆشه و برای جۆرج ده‌بلیۆ بۆشه، له ئێستادا حاكمی فلۆریدایه و كاندیدی كۆمارییه‌كانه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا..جێب بۆش وه‌ك باوكی و براكه‌ی له‌گه‌ڵ شێوازی هێرشبردنی راسته‌وخۆدایه و ده‌ڵێ، پێویسته یه‌كڕاست ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی وشكانی به پاڵپشتی و پڕچه‌ككردنی كورده‌كانه‌وه بۆسه‌ر داعش بكات، ئه‌و رێگه‌یه به‌باشترین رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كه‌ی به‌سه‌ر داعش ده‌زانێ.
پێنجه‌م و شه‌شه‌م: ماركو رۆبیو و رێند پاڵ
لای خۆیشیه‌وه ماركو رۆبیو (ته‌مه‌ن 44 ساڵ) و ریند پاڵ (ته‌مه‌ن 52 ساڵ) له‌گه‌ڵ سانسۆركردنی یاسایی ئازادی تاكه‌كه‌سن له‌ڕووی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كه به‌پێویستی ده‌زانن یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كان چاودێریان به‌سه‌ر مۆبایل و ئینترنێت و هۆكاره‌كانی دیكه‌ی پێوه‌ندیكردن هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵدرێ بیرۆكه‌ی تیرۆر ته‌شه‌نه‌ی پێبكرێ..ئه‌م دووكاندیده‌یش هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر كورد زۆر باشه‌و هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه..رێند پاڵ پێشووتر له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راشكاوانه رایگه‌یاند كه ده‌بێ ئه‌مه‌ریكا پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات و، هه‌روه‌ها پاراستنی كوردیشی له رۆژهه‌ڵاتی ناویندا به‌ئه‌ركێكی سیاسی ئه‌مه‌ریكا زانی.