هەدەپە هەڵوێستی خۆی لەسەر لەیلا زانا راگەیاند
ئەندام پەرلەمانی هەدەپە (ئیدریس بالوکەن)، رایگهیاندووه کە ئەوان وەک هەدەپ پێشتر بڕیاریاندابوو کە مەتنەکە چۆنە وا بیخوێننەوە، بەڵام لهیلا زانا وەک کەسێکی ئازاد هەڵویستی خۆی گۆڕی و بەو شێوەیەی ویستی سوێندی یاسایی خوارد.
رۆژنامەی (حوریەتی)ـی تورکیا لەسەر زاری بالوکەن بڵاوی کردووەتەوە، کە 2 رۆژ بەر لەوەی سوێندی یاسایی بخورێت، ئەوان وەک هەدەپە کۆبوونەوەیان کردوە بۆ ئەوەی بڕیار بدەن سوێندی یاسایی بە چی شێوەیەک بخوێننەوە، بەڵام دواتر بڕیاریانداوە کە پێویستە وەکو خۆی بخوێندرێتەوە و، پاشان لەنێو پەرلەمان کار دەکەن بۆ ئەوەی مەتنی سوێندخواردن گۆڕانی بەسەردا بێت، بەڵام زانا هەڵوێستی خۆی گۆڕی و بە پێچەوانەی بڕیاری هەدەپە سوێندی یاسایی خوارد.
دوای ئەوەی زانا مەتنی سوێندخواردنەکەی گۆڕی، ئێستا داوای لێ دەکەن دووبارە سوێند بخواتەوە، بەڵام ئەو دەڵێ بە هیچ شێوەیەک دووبارە سوێند ناخۆمەوە.
گروپێک لە ئافرەتانی هەدەپە سەردانی زانایان کردوە و، ویستویانە هەڵویستی بزانن بەوەی ئایا سوێند دەخاتەوە؟ ئەو گوتویەتی من 10 ساڵ زیندانی کراوم لەسەر ئەوەی بە کوردی سوێندی یاساییم خواردوە و ئێستایش ههمانشته بۆم و ههڵوێستی خۆم ناگۆڕم.