فڕۆكه‌یه‌كى پۆڵه‌ندى كه به‌ره‌و میسر ده‌چوو، به گومانى هه‌بوونى بۆمب، له شارى بورجاس نیشته‌وه
ده‌سه‌ڵاتداران ڕوونیان كرده‌وه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه له وارشۆى پایته‌ختى پۆڵه‌نداوه به‌ره‌و سه‌یرانگه‌ى غه‌رده‌قه‌ى میسر ده‌چوو.
هاوكات ئاژانسى رۆیته‌رز له زارى گوته‌بێژى فڕۆكه‌خانه‌ى بورجاس بڵاویكرده‌وه كه دواى نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینان و تیمى فڕۆكه‌وانى هێنرانه خواره‌وه و دواى پشكنین و گه‌ڕان هیچ ماده‌ه‌یه‌كى ته‌قینه‌وه له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا نه‌دۆزرایه‌وه .
گوته‌بێژه‌كه راشیگه‌یاند كه فڕۆكه پۆڵه‌ندییه‌كه كاتژمێر پێنج و چل و هه‌شت خوله‌كى به‌یانى به كاتى پۆڵه‌ندا به ناچارى نیشته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش داخرا .
هاوكات گوته‌بێژێكى پۆلیسى بولگاریاش رایگه‌یاند ئه‌و سه‌رنشینه‌ى ناو فڕۆكه‌كه كه تیمى فڕۆكه‌وانى له ئه‌گه‌رى هه‌بوونى بۆمب ئاگادار كردبووه‌وه، دانى به‌وه‌دا ناوه كه ماده‌ى كحولى خواردۆته‌وه .