سوپاى پاسدارانی ئێران پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى شانه‌یه‌كى تیرۆریستى راگه‌یاند
به پێى ئاژانسى هه‌واڵى قوتابیانى ئێران، سوپاى پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا شانه‌یه‌كى ۆتیرۆریستییان له شارى كرماشانى رۆئاواى وڵات دۆزیوه‌ته‌وه و توانیوانه ئه‌ندامانى ئه‌و شانه‌یه ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیاندا بگرن .
هه‌روه‌ها ئاژانسى هه‌واڵى كرێكارانى ئێران له فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازیى گواسته‌وه كه سوپاى پاسداران و وه‌زاره‌تى ئیتیلاعات له كرماشان چه‌ند گروپێكیان ده‌ستگیر كردووه كه خه‌لًكیان بۆ ناو رێكخراوى تیرۆریستیى داعش چه‌كدار ده‌كرد .
هاوكات مه‌حموود عه‌له‌وى وه‌زیرى ئیتیلاعاتى ئێران رایگه‌یاند كه له مانگى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده گروپى تیرۆریستییان ده‌ستگیر كردووه و ئه‌و گروپانه‌یان لێكهه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه .
هه‌روه‌ها له مه‌ترسییه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش هۆشداریى دا و رایگه‌یاند كه هێرشه‌كانى به‌یروت و پاریس هۆشدارییه‌كى توندیشن بۆ ئێمه .
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هێزه‌كانى وشكانیى ئێران مانۆرێكى سه‌ربازییان له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌یان كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان ئه‌نجام دا و جه‌نه‌رال ئه‌حمه‌د ره‌زا پورداستان فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مرۆ به‌شێك له داعش له باكووى ئه‌فغانستانه و ده‌یانه‌وێت له سنوورى ئێران نزیك ببنه‌وه ، به‌ڵام با گه‌لى ئێران دڵنیا بن له‌وه‌ى هێزه‌كانى سوپا و پۆلیس و پاسه‌وان، له ئاماده‌باشیدان .
گوتیشى هه‌ڕه‌شه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى نوێ و مه‌ترسیدار نییه به نسبه‌ت ئێمه‌وه و ئه‌گه‌ر هیڵى سوور ببه‌زێنن ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى وه‌ڵامى توند ده‌بنه‌وه .